دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی ٥٠ ساڵی رابردوو، لە ئێستادا نرخی زێڕ دابەزیوە. لە هەرێمیش یەک مسقاڵ نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە، یەک ئۆنسە زێر بە دوو هەزار و ٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە هەفتەی پێشوو دابەزینێکی زۆری بەخۆوە بینیوە.
نرخی یەک گرام زێڕ
لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٥ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٤ هەزار
و ٤٤٧ دۆلار و ٦٢ سەنتە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی
عەیارە ١٨ بە ٣٩٠ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی
عەیارە ٢١ بە ٤٥٠ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی
عەیارە ٢٢ بە ٤٧٠ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی
عەیارە ٢٤ بە ٥١٠ هەزار دینارە