سەردێڕ:

ئەو کەسەی خۆی بە شێخی تیکتۆک دەناساند لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا

PM:06:18:29/11/2023

12464 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک، کەسێکیان بە ناوی خوازراوی (شێخ بەرەکات) کە ناسراوە بە شێخی تیکتۆک دەستگیرکردووە ، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی.


ئەمڕۆ چوارشەممە، شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لەلایەن ئەندامی داواکاری گشتییەوە سکاڵا دژی کەسێک بە ناوی خوازراوی خۆی (شێخ بەرەکات) تۆمار کراوە بەوپێیەی ناوبراو هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ و لایڤی نەشیاو کە کاردانەوەی خراپی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای سکاڵای ئەندامی داواکاری گشتی لە ئێستادا شێخ بەرەکات بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەوەشی خستە روو، شێخ بەرەکات ناسراوە بە شێخی تیکتۆک و رۆژانە سەرقاڵی لایڤ و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو و پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کە کاردانەوەی خراپی لێکەتووەتەوە.













گەلەری