سەردێڕ:

حەماس بۆ وڵاتانی عەرەبی: بەهانای هاوڵاتییانی غەززەوە بچن

PM:11:11:12/10/2023

2712 جار خوێندراوەتەوە

گروپی چەکداری حەماس رایگەیاند، داوای بەهانەوەچوون لە سەرجەم دامەزراوە فریاگوزاری و تەندروستی و خێرخوازییەکان لە تەواوی وڵاتانی عەرەبی دەکەن هاوکاری فەلەستینییەکانی شاری غەززە بکەن.


ئەمرۆ پێنجشەممە، گروپی چەکداری حەماس، لە راگەیاندراوێکدا داوایکرد، دامەزراوەکانی فریاگوزاری و تەندروستی و خێرخوازی لە وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە بەهانای هاوڵاتییانی غەززەوە بچن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ رزگارکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لە برسێتی و لەناوبردنی تەواوەتی ژێرخانەکان لە ئێستادا هێنانە ناوەوەی هەموو کەرەستە پزیشکی و فریاگوزاری و سوتەمەنییەکان پێویستە.

لای خۆشیەوە، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ئاشکرای کرد، رەنگە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەو سووتەمەنی وپێداویستیانەی کە لە غەززەدا ماوەتەوە تەواو بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە جەنگی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین پێی نایە رۆژی شەشەمەوە و بە کۆی ئاماری هەردوو وڵات تا ئێستا سێ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش برینداربوون.













گەلەری