سەردێڕ:

ئەمساڵ زیاتر لە ٨٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون

PM:08:47:04/10/2023

1472 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی ئاماری ئەو ئۆتۆمبێلانە بڵاو کردەوە کە هاوردەی هەرێم کراون، بەپێی ئەو ئامارە لە ئەمساڵدا ٨٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون و دوا وادەش بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٢ تاوەکوو مانگی ١١ی ئەمساڵ دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ، ئامارێکی خستە ڕوو و بە پێی ئەو ئامارە لەمساڵدا ٥٢٠ مامەڵەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کراوە، زیاتر لە ٨٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون.

لای خۆیەوە، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی  رایگەیاند " ئەمساڵ زیاتر لە ٨٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون بەڵام ئەم هاوردەکردنە سنووردارە و بەپێی ڕێنماییەکانی حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هەتاکوو مانگی ١١ی ئەمساڵ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی ٢٠٢٢ڕیگەپێدراوە "

وتیشی "دوای ئەو وادەیە هاوردەکردنی ئەو مۆدێلەش قەدەغە دەکرێت و پێویستە ئۆتۆمبێلی٢٠٢٣هاوردە بکرێت"

 ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم  ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٠٠هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون.













گەلەری