بیرکردنەوە لەگۆڕانکاری
PM:06:19:19/01/2025
672 جار خوێندراوەتەوە
رەزاق شەریف
+
-
نەوەی نوێ، پێش
دەستپێکی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و یەکێتی،(وەرگرتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم یان گشت وەزارەتەکان)ی
کردە مەرج بۆ بەشداری و پێکهێنانی کابینەی ئایندەی هەرێمەکە.
هەموان دەیانزانی
کارێکی وەها لەلایەن ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەوە ئەستەمە بەڵام جەوهەری داواکەی
"شاسوار عەبدولواحید" ئەوەندەی پەیام و بیرکردنەوەبو لەگۆڕانکاریی ئەوەندە
خۆشخەیاڵی و سەرمەستی چونە حوکمداری نەبوو!
دوای گەیشتنە
بنبەست و کۆتایی کۆبونەوەکان، دیسانەوە نەوەی نوێ، (سەرۆکی حکومەتی تەکنۆکرات لەدەرەوەی پ د ک)ی وەک پەیامێک دابەگوێی "ی ن
ک" و هێزەکانیتردا، بەبێ هیچ مەرجێک، دەنگی هەر پانزە کورسیەکەی جوڵانەوەکەی
پێ بەخشین . هەرچەندە پێشنیازەکە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی کابینەی حکومەتە نەک وەک هەندێ
تێی گەیشتون (بۆ دەرکردنی پارتی یان بەشداریکردنی نەوەی نوێ بێت لەدەسەڵاتدا) . بەهەرحاڵێ
ئەم داوایەش، هەموان دەزانن وەک ئەوەی پێشوو جێبەجێکردنی کارێکی ئەستەمە! هەمان پەیامی
هەوڵ و بیرکردنەوەیە لەگۆڕانکاری شێوازی حوکمڕانی هەرێم، ئەو حکومەتەی خەڵکی
کوردستانی گیرۆدی ماڵوێرانی کردوە و هەر پێشنیاز و پرۆژەیەکی ( گۆڕانکاری و چاکسازی
)ش لەناویدا، وەک تەنێکی نامۆ، هەرکەس و لایەنێک بیخاتە جەستەیەوە سەری سێ دەیە گەندەڵی
و نادادی ئەخوات، فەوتیشی ئەکات و هەرەسی پێدەهێنێت .
دەساڵ پێش ئێستا،
کەباسی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و کشانەوەی دەستی
سەرۆک لەو دەزگایە چوە ناو پەرلەمان پارتی بەیەکێتیەکانی وتبو :
(ئەوە بۆ روخاندنی ئێمەیە و بەدوایدا ئێوەش دەڕوخێن)
ساڵانی زوو،
پارتی و یەکێتی ترسیان لەگۆڕانکاری هەبو ئێستا لەبیرکردنەوەش بۆ گۆڕانکاری ئەترسن
.