کورد و کولتوور
PM:04:49:20/01/2025
1000 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+
-
کولتوور ژێرخانی
نەتەوەیە و هێزی مانەوە و سەرکەوتن دەبەخشێت و کۆمەڵگە و سروشتی پێوەندییەکانی دیاری
دەکات؛ کولتوور، کۆمەڵێک کاروکردەوە و بەها و بیروباوەڕی هاوبەشە لە ڕۆحی هەر نەتەوەیەکدا،
وەک: دابونەریت و ڕێوڕەسمەکان و جلوبەرگ و خوردوخۆراک و مۆسیقا و گۆرانی و زمان و ڕەمزەکانی
نەتەوە. ئەو ئاماژە و هێمایانەش کە مرۆڤەکان پێکەوە کارلێک دەکەن و ڕێگەی خۆیانی پێ
دیاری دەکەن. لە هەمان کاتدا کۆمەڵە تایبەتمەندییەک بە هەموو نەتەوەیەک دەدات و لە
نەتەوەکانی دیکەی جیا دەکاتەوە؛ بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی پێکگرێدراو و تۆکمە بێت پێویستە خاڵی هاوبەشیان هەبێت بۆ بیرکردنەوە و
مشووری ژیانی شکۆمەندانە. دەبێ ڕێزی یەکتر بگرن. کولتوور وەک چەسپ وایە بۆ پێکەوەگرێدانی
تاکەکانی هەر نەتەوەیەک. ئێمەی کورد لەبەرئەوەی دەوڵەتمان نەبووە و نییە و هەلومەرجی
کولتووریمان ناجێگیرە و بەشێک لە نەزمێکی سیاسیی جیاوازتر یان کاریگەرترین، پێویستە
گەشە و پەرە بە کولتووری خۆمان بدەین. بەداخەوە
چەندە داگیرکەر کاری لەسەر سڕینەوەی کولتووری کورد کردووە، خۆیشمان بە ئاگایی یان
نائاگاییەوەگورزی کوشندەمان لە کولتووری خۆمان داوە. هەر بۆیە ئەم لەرۆزکییە کۆمەڵایەتی
و سیاسییە لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ گیرۆدەی بووین لە لاوازبوونی کولتوورەکەمانە، کە
ئەرکی هەموو لایەکە ببێتە بەشێک لە پەرۆشییەکانمان و کاری لەسەر بکەین لەپێناو بەهێزبوونی
نەتەوەکەمان وەک ئەو نەتەوانەی کە بە پاراستنی کولتوورەکەیان کاریگەریی سیاسیشیان
زیاتر دەکەن.کەژاپۆنییەکان یەکێک لە دەوڵەمەندترین کولتوورەکانی دنیایان هەیە و ڕەنگە
جیاوازترین کولتووری دنیایشیان هەبێت کە هەر پێ بەپێی گەشەسەندنی مودێڕن نەریتەکانیشیان
دەپارێزن. شیینتۆ و بوودا خوردوخۆراکی نەریتی،
ئەوان ڕێچکە کۆنەکانی وەک سووشی وۆنیگیری و واشۆکو دەپارێزنواشۆکو لە لیستی میراتی
کولتووری نا مەعنەویی یونسکۆد تۆمار کراوە.تەلارسازی، پاراستنی پەرستگا کۆنەکانی وەک ئاوەدانکردنەوەی
خانوو و قەڵا مێژووییەکان بە بەکارهێنانی تەکنیکە کۆنەکان. جلوبەرگی نەریتی.
کیمۆنۆ و یوکاتا
لەلایەن خەڵکی ژاپۆنییەوە لە بۆنە و فێستیڤاڵە تایبەتەکاندا لەبەر دەکرێن.
زمان و ئەدەبیات:
پاراستنی
نووسینە کلاسیکەکانی وەک "حیکایەتی گنجی" و خوێندنی زمانی ژاپۆنی نەریتی.
ژاپۆنییەکان
ئەم داب و نەریتە لەگەڵ گەشەسەندنی مۆدێرن تێکەڵ دەکەن، توانای خۆیان نیشاندەدەن کە
ڕێز لە میراتەکانیان بگرن و لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبن لە پێشکەوتن، لێرەدا پێویستە
کورد ئەو پرسیارە لە خۆی بکات کە لە چ هەلومەرجێکی
کولتووریداین؟ چی بکەین بۆ ئەوەی کولتووری کوردی لەم سەر گەردانییە ڕزگار کەین؟
سەرچاوەکان:
. ئەدەب و مەینەتی، نەجات نوری.
. وەهمی مەزن جۆن مێشایمەر.
. وەرگێڕانی پەروێز محمود.
. دیدارێکی تەلەفزیۆنی
، د. ڕێبوار سەعید لە Net