سەردێڕ:

دووبارە تۆپەکە هەڵدرایە مەیدانی حیزبەکان

PM:08:54:20/01/2025
364 جار خوێندراوەتەوە
باقری حاجی داود
+ -

بۆ دووەم جار تۆپەکە خرایەوە یاریگای حیزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان (بێ گومان بەدەرە لە پارتی)، کاتی سەرۆکی نەوەی نوێ شاسوار عبدوالواحید هاتە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و رایگەیاند کە دوو سبەی لە کۆبونوەی پەرلەمانی کوردستان با ئەو حیزبانە، (تەحدیدەن یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ + یەک کورسی) بە پشتیوانی 15 پەرلەمانتاری نەوەوی نوێ (کە سەرجەمیان لە دوای شاسوار وەستابوون وەک ئاماژەیەک بۆ پشتگیری لە هەڵوێستی سەرۆک جوڵانەوەکەیان)، دەستبکەن بە هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکەی و سکرتێری پەرلەمان و، وتی با هەرسێ پۆستەکە بۆ ئەو سێ حیزبە بێت و، نەوەی نوێ پۆستی ناوێت،

زۆربەی حیزبەکانی باشور ئەگەر نەڵێن سەرجەمیان و، بەتایبەتی سێ حیزبی ناوبراو بەردەوام گەلەیی و گازندەیان لەوەدا بوو کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە درێژایی زیاد لە سی ساڵ قورخی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پۆستی سەرۆکائەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی پێکهێنانیەوە کردوە، کەواتە کاتی ئەوە هاتووە بۆ ئەوە هەتا ئەم حیزبانە هاوکێشەکە بگۆرن و ئەو لاسەنگییە لە مەیدانی سیاسەتی هەرێمی کوردستان هاوسەنگ بکەن، ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت.

هەر لە بەر هیچ نەبێت لە پێناوی ئەوەی وەک نەتەوەیەک شانازی بکەین کە لە کۆمەڵگای ئێمەیش دەستاودەستی دەسەڵات هەیە و ئەم دوو پۆستە تاپۆ نەکراوە بۆ بنەماڵەیەکی و بگرە بۆ سێ کەسایەتییەکی دیاریکراو کە بە درێژایی سێیەکە (واتە یەک لە سەر سێ) سەدەیەکە بە دەستیانەوەیە.

حیزبە بەرێزەکان ئەگەر دەتانەوەێ شکۆی نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان و شکۆی خۆتان بگرێننەوە دەبێت ئەو پێشنیارە قبوڵ بکەن بۆ گەرانەوەی متمانەی جەماوەری کوردستانی باشور بە پرۆسەی سیاسی و راستکردنەوەی رەوتی دیمۆکراسیەت و، ئەگەر ئەوە ئەوە هاتە دی ئەوە بەو مانەییە نایەت کە ئەمە پیلانگێریە دژ بە حیزبێکی دیاریکراو (کە لێرەدا پارتی دیمۆکراتە)، بەڵکۆ دژ بە قۆرخکردنی دەسەڵاتە لە لایەن هەر حیزب و بنەمالەیەک (پارتی بێت یان یەکێتی یان هەر حیزبێکی دیکە بە نەوەی نوێشەوە) کە چیتر بیر لە قورخکاری دەسەڵات بکات لە باشوری کوردستان.


گەلەری