PM:08:50:19/01/2025
7676 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەر بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی چوونە بەغدا و ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم موچەی موچە خۆرانی هەرێمە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی کانونی دوومی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویکردەوە، شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەر چوونە بەغدا و وەزیری داراییش سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی
یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و هەروەها چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم
مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە
و وەزارەتی دارایی عێراقیش رایگەیاند، کە دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی
فەرمانبەرانیان کردووە.