سەردێڕ:

کەسێک لە سنوری حاجی ئۆمەران بەر مین کەوت و بەشێك لە قاچی لێبوەوە

PM:11:22:29/09/2023

12048 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی مینی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیا ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٩:٣٠ ی ئەمشەو لە سنوری عێراق-ئێران ناسراو بە ھێڵی تەماس کەسێک مین پێیدا تەقیوەتەوە و بەشێک لە قاچی لێبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، ڕابەر ئەنوەر بەرپرسی راگەیاندنی مینی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کاتژمێر ٩:٣٠ ی ئەمشەو لە سنوری عێراق-ئێران ناسراو بە ھێڵی تەماس لە کانی خاتون کەسێکی تەمەن ٤٥ ساڵ مین پێیدا تەقیوەتەوە و بەشێک لە قاچی لێبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە ناوی "ئەرسەلان عەبدوڵڵا سەفایار"ـە و خێزاندارە و خەڵکی گوندی گەزگەسکەی پیرانشارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، لەدوای رووداوەکە کۆڵبەرێک ھاوکاری کردووە و بردویەتییە لای کۆچەریەکان، دواتر براوە بۆ نەخۆشخانەی حاجی ئۆمەران و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کراوە.

کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری