سەردێڕ:

رەنگە کۆنگرەی یەکێتی بۆ سبەی درێژ بکرێتەوە

PM:06:26:29/09/2023

15936 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی کۆنگرەی یەكێتی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ نەکراوە و کۆنگرەی یەکێتی درێژە دەکێشێت.


ئەمڕۆ هەینی فەرید ئەسەسەرد لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەدرێت و کۆنگرەی حزبەکە بۆ سبەی درێژدەکرێتەوە.

هاوکات، کەریم مەلا شکور باسی لەوەکرد، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن.

لە رۆژی ٢٧ـی ئەیلول کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد و بافڵ تاڵەبانی جارێکی تر بە سەرۆکی ئەو حزبە هەڵبژێردرایەوە.


گۆران لوقمان- سلێمانی













گەلەری