PM:01:17:25/09/2023
62408 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێوارەی ئەمرۆوە هەموو جۆرەکانی بەنزین ٢٥ دینار هەرزان دەبێت.
رۆژی دووشەممە، بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە کاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزێت.
پێشتر، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە پلانیاندا هەیە نەوت و
بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم بنێرن.
لە چەند رۆژی رابردوودا،
نرخی بەنزین لە سلێمانی تا ٢٠٠ دینار دابەزیوە و لە ئێستادا لە بەشێک لە بەنزینخانەکان
یەک لیتر بەنزین بە ٨٥٠ دینارە.