سەردێڕ:

پێش کۆتایی ئەمساڵ سودانی سەردانی روسیا دەکات

AM:10:07:21/09/2023

2364 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نیازە پێش کۆتایی ئەمساڵ سەردانێک بۆ روسیا ئەنجام بدات.


ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی لە زاری فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا سەردانێک بۆ روسیا ئەنجام دەدات و ئێستا لە پرۆسەی ڕێکخستنی سەردانەکەدان.

مانگی تەمموزی ڕابردوو، ئێلبروس کورتاشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەردانی ڕووسیای قبوڵکردووە، بەڵام هێشتا وادەی سەردانەکە دیاری نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانێکی لەو شێوەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی سەرنجی سەرکردایەتی دوو وڵاتن، بەتایبەت پرسی سیاسی و ئابووری.

لە چەند رۆژی رابردوودا محەمەد شیاع سودانی سەردانێکی بۆ ئەمریکا ئەنجامدا و لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوەوە و لەسەر پرسی دۆلار گفتوگۆ کرا.













گەلەری