PM:02:47:18/09/2023
2816 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی کۆچبەرانی نایاسایی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست وهاوبەش کۆبوونەوە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرسی کۆچبەرانی نایاسایی و رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە لێشاوی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کۆبوەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانەی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی فەڕەنسا بڕیاریدا جیڕاڵد
دارمانین وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی بۆ ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیادا بۆ ئەوەی لەگەڵ
هاوتا ئیتاڵییەکەی تاوتوێی دۆخەکە بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٨ هەزار کۆچبەر گەیشتنە
دوورگەی لامپێدوسا لە ئیتاڵیا کە بەهۆیەوە باری نائاسایی لە دوورگەکەدا راگەیانراو
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاش رایگەیاند، ماوەی مانەوەی کۆچبەر لە ناوەندەکانی کۆچبەری
لە ١٢ مانگەوە بۆ ١٨ مانگ زیاد دەکەن.