AM:11:13:18/09/2023
3132 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەروەی چین رایگەیاند؛ بەمەبەستی ١٨هەمین خولی ڕاوێژکاری ئاشتیانەی نێوانیان لەچەند ڕۆژی داهاتودا وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین سەردانی روسیا دەکات ڕوسیا دەشڵێت" سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سکرتێری ئەنجومەنی ڕوسیا بووە" .
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتوە بە مەبەستی ئەنجامدانی ١٨هەمین خولی ڕاوێژکاری ئاشتیانە لە نێوان روسیاو چین لەچەند ڕۆژی داهاتودا وانگ یی سەردانی ڕوسیا دەکات.
لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی چیندا ئەوەش خراوەتەرو وەزیری دەرەوەی
چین لەسەرداوای سکرتێری ئەنجومەنی ڕوسیا سەردانی
ڕوسیا دەکات، مەبەست لەسەردانەکەش بۆدوپاتکردنەوەی
پرۆسەی ئاشتییە لەنێوان ئەو دو وڵاتەدا.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە وەنگ یی
وەزیری دەرەوەی چین لە کۆتایی مانگی تەموزدا بە سەردانێکی فەرمی گەشتە تورکیا و لەگەڵ
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبوەوە.