AM:10:37:18/09/2023
29400 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاوی کردوەتەوە بۆ بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران شاندێکی ئەمنی گەشتونەتە هەولێر.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە بەیاننامەیاکدا بڵاوی کردوەتەوە رۆژی دووشەممە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، بە فەرمانی محەمەد شییاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق شاندێکی باڵای ئەمنی بۆ بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران گەشتونەتە هەولێر.
لە چەند رۆژی رابردوودا رێککەوتنەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و گروپە چەکدارەکانی
رۆژهەڵات لە چەک داماڵدران.