PM:12:40:17/09/2023
24456 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری ئاشکراکرد کە زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتوەو لەو بڕەش زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە و نزیکەی ١٧١ ملیۆن دۆلاری دیکەش بەشێوەی حەواڵەیە.
ئەمڕۆ یەک شەممە بانکی ناوەنی عێراق بڕی فرۆشتنی دۆلاری بڵاو کردەوە ئاشکرای کرد بڕی زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی ١٧١ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٢٥ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە
بەرزترین ئاستی فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی سێشەممەی رابردودا بووە کە ٢٠١ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٢٦١ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشی ڕۆژی چوارشەممە بووە، کە ١٩٣ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ٦٨٣ دۆلار بووە