سەردێڕ:

ئەمینداری گشتی ناتۆ: شەڕی ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت

AM:10:12:17/09/2023

2968 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لەکاتێکدا هێرشە پێچەوانەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە شەڕی ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت.دەشڵێت، " گومانی تێدا نییە لەکۆتاییدا ئۆکرانیا دەبێتە ئەندامی ناتۆ."


ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، بەوپێیەی هێرشە پێچەوانەکانی روسیا بەردەوامی هەیە لە ئەگەری وەستانی ئۆکرانیا بە مەبەستی پێکهێنانی ئاگربەست ئەوا ئۆکرانیا لەناودەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر روسیا هێرشە پێچەوانەکان رابگرێت و چەکەکانیان دابنێن دەتوانن بگەنە رێکەوتنی ئاشتی و ئۆکرانیا پێویستی بە گرەنتی ئەمنی دەبێت.

ئەمینداری گشتی ناتۆ لەبارەی بەئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ باسی لەوەکرد، گومانی تێدا نییە لەکۆتاییدا ئۆکرانیا دەبێتە ئەندامی ناتۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە روسیا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی ئۆکرانیا داوایکردووە ببێت بە ئەندام لە ناتۆ جەنگیان دژی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە و تا داواکارییەکەش نەکشێننەوە جەنگەکە کۆتایی پێناهێنن.













گەلەری