PM:08:11:15/09/2023
2976 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، باڵیۆز و دبلۆماتکارەکانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە نەیجەر لەلایەن ئەنجومەنی سەربازییەوە وەک بارمتە گیراون و خواردنی پێویستیان پێنادرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە میانەی سەردانەکەی بۆ ناوچەی سومور ئن ئۆکسۆی ناوەڕاستی وڵاتەکە رایگەیاند، لە ئێستادا باڵیۆز و دبۆلماتکارانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە نەیجەر دەستگیرکراون محەمەد بازومی سەرۆکی نەیجەر و بارمتە فەرەسنییەکانیش خواردنیان پێنادرێت.
لە رۆژی سێشەممەش ئاژانسی
فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ستیڤان جولیان بەرپرسی بەشی تاراوگەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا
لە نەیجەر دەستگیرکراوە.
لە رێکەوتی ٢٦ی مانگی
تەمموز لە دوای کودەتاکەی نەیجەر، پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ ئەو وڵاتە گرژی
تێکەوت، چونکە فەرەنسا دانی بە شەرعیەتی ئەو کودەتایەدا نەنا، بۆیە ئەنجومەنی
سەربازی نەیجەر کە سەرکردایەتی کودەتاکە دەکات، داوای لە هێز و دبلۆماتکارە فەرەنسییەکان
کرد بە زوترین کات نەیجەر چۆڵبکەن.