سەردێڕ:

ئۆکرانیا: توانای هێزی ئاسمانی روسیا لە هێرشەکانمان زیاترە

AM:09:05:09/09/2023

2696 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزی ئاسمانی روسیا توانای لە هێرشی هەڵگەڕاوەی ئەوان زیاتر بووە و دواکەوتنی پڕۆسەی پڕچەککردنی هێزەکانیان لەلایەن رۆژئاواوە و دواکەوتنی سەپاندنی سزای بەسەر روسیا هۆکارێکی دیکەی بەرەوپێشنەچوونی ئۆکرانیایە.


ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، توانای هێزی ئاسمانی روسیا لە هێرشی هەڵگەڕاوەی ئۆکرانیای خاوەکردووەتەوە و بەداخەوە هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و سەپاندنی سزا بەسەر روسیا هێواشی پێوە بەدیدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی سێ مانگە هێرشی هەڵگەڕاوەی ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەگەر سوپاکەیان چەکی بەهێزتر وەربگرن ئەوا هێرشەکانیان بەرەوپێشچوونی زیاتر پێوە بەدی دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، "جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بە شێوەیەکی هێواش دەڕوات و ئێمەش درک بەو ڕاستییە دەکەین."
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٤ـی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر روسیا دەستیانپێکردووە. 













گەلەری