سەرۆکی روسیا رایگەیاند، لە ماوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی دانەوێڵەدا ئەو خاڵانە جێبەجێ نەکراون کە لە بەرژەوەندی روسیادا بوون بۆیە رێککەوتنەکەیان نوێ نەکردووەتەوە. دەشڵێت، "ئەگەر ئەو خاڵانەی لە بەرژەوەندی ئێمەیە جێبەجێی بکەن ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنەکە."
رۆژی دووشەممە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیادا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسیان لە گەڕانەوەی روسیا بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە کرد.
ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی
بەوەکرد، لەسەرەتای جێبەجێکردنی
رێککەوتنەکەوە ئۆکرانیا مافەکانی روسیای لە ڕیککەوتنەکەدا پێشێلکردووە بەو هۆیەش
روسیا رەتیکردووەتەوە رێککەوتنەکە دووبارە نوێ بکاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی
رێککەوتنەکە دەبوو رێڕەوەکانی بەندەرەکانی ئۆکرانیا تەنها بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە
بەکاربێن، بەڵام ئەو وڵاتە بەکاری هێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو بۆرییە غازانەی
روسیا غازی لێوە دەگەیەنێت بە تورکیا.
لەبارەی نوێ کردنەوەی
رێککەوتنەکەشەوە، ڤلادیمیر پوتین وتی، "ئەگەر تورکیا و ئۆکرانیا و نەتەوە
یەکگرتووەکان بەڵێن بدەن ئەو خاڵانە جیبەجێبکەن کە لە سودی روسیادان ئێمە سبەی
ریککەوتنەکە نوێ دەکەینەوە".
ئەمڕۆ، ڤلادمیر پوتین سەرۆکی
روسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری سوچی لە روسیا کۆبوونەوەو
گفتوگۆیان لەسەر پرسی گرێبەستی غاز و دەستپێکردنەوەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا
کرد.