PM:01:09:04/09/2023
2436 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەگەڵ فەرەنسا رێککەوتوون بۆ ئەوەی فڕۆکەوانە ئۆکرانییەکان لەو وڵاتە راهێنانیان پێبکرێت و دەشڵێت، "بەڕادەست گەیشتنیان بەفڕۆکە نوێکە تواناکانیان بەهێزتردەبێت"
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی لە وتارێکدا رایگەیاند، رێککەوتنێکیان بۆ راهێنانی فڕۆکەوانەکانیان لە فەرەنسا واژۆ کردووە ولەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش گفتوگۆیان لە بارەی تواناکانی فەرەنسا بۆ پاراستنی بەندەری ئۆدێسای ئۆکرانی کردووە کە دانەوێڵەی ئەو وڵاتەی لێوە هەناردە دەکرێت.
فەرەنسا خاوەنی فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٦ نییە تاهاوشێوەی دانیمارک و روسیا بیداتە ئۆکرانیا بەڵام ئەو وڵاتە
خاوەنی فڕۆکەی جەنگی جۆری 'راڤاڵ' و 'میراج ٢٠٠٠'ی وەشانی پێشووە.
راهێنانی فڕۆکەوانە ئۆکرانییەکان لەلایەن فەرەنساوە دوای ئەوە دێت، لە
مانگی رابردودا وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند پشتیوانییە سەربازییەکانیان بۆ
ئۆکرانیا زیاد دەکات بە تایبەتی لە بواری بەرگری ئاسمانی.