سەردێڕ:

نەوتی عێراق؛ داهاتی نەوت لە مانگی ئابدا زیادیکردووە

PM:05:51:03/09/2023

2636 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند؛ داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی رابردوودا زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە مانگەکانی رابردوو نزیکەی ٧٪ زیادیکردووە.


رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتێیدا هاتووە، داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا ٨ ملیار و ٨٤٦ دۆلار بووە و بەراورد بە مانگەکانی رابردوو نزیکەی ٧٪ زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، رێژەی داهاتی نەوتی هەناردەکراو بۆ بەسڕە لەڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە لە مانگی ئابدا ٧٪ زیادیکردووە و بڕەکەی گەیشتووەتە ٨ ملیار و ٧٨١ دۆلار، لەکاتێکدا لە مانگی تەمموزدا بڕەکەی هەشت ملیار و ٢٠٧ دۆلار بووە.

هاوکات، بڕی داهاتی نەوتی هاوردەکراو بۆ ئوردون ٣٣ ملیۆن دۆلار بووە کە دەکاتە ٤٦٤ هەزار بەرمیل.

ئەمەلەکاتێکدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تەمموزدا داهاتی نەوتی عێراق ٨ ملیار و ٢٩٣ دۆلار بووە.













گەلەری