سەردێڕ:

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دیاری دەکرێت

AM:11:43:03/09/2023

34564 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئاب لە پارێزگای سلێمانی لە نێوان ١٣ هەزار و ٥٠٠ بۆ ١٤ هەزار و ٢٥٠ دینار دەبێت.


بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بڕیاردرا نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئاب لە نێوان ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٤ هەزار و ٢٥٠ دینار دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە نێو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی جیاواز دەبێت.

 ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی لەسەر مۆلیدە ئەهلییەکان مەرجە لە ماوەی ١٠ خولەکدا کارەبا هەڵبکەن بە پێچەوانەوە خاوەن مۆلیدەکە سزا دەدرێت.













گەلەری