PM:09:19:02/09/2023
14636 جار خوێندراوەتەوە
دادگای ئەڵمانیا ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە رەگەز عێراقی تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی هاوشێوەیەکی بۆ ساختەکردنی مردنی خۆی لە پێناو رزگاربوونی لە هەندێ کێشەی خێزانی و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ.
رۆژی شەممە، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، مانگی ئابی ساڵی رابردوو تەرمی ژنێک لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە وا راگەیاندرابوو کە ناوی شەهربانە بە رەگەز عێراقییە تەنانەت کەس و کاری شەهربان پێیان وابوو کە تەرمەکە هی خۆیەتی بەڵام بەهۆی تاتۆیەکەوە گومان لەسەر ئەوە دروست بوو کە ئەو تەرمە شەهربان نەبێت.
دەرکەوت قوربانیەکە ناوی خەدیجەیە
و تەمەنی ٢٣ ساڵە و بە رەگەز جەزائیرییە، تۆمەتبار شەهربان هەستاوە بە کوشتنی خەدیجەی
هاوشێوەی کە لە رێگەی ئینستاگرامەوە دۆزیبویەوە بۆ ئەوەی مردنی خۆی لای خەڵکی و خێزانەکەی
ساختە بکات لە پێناو رزگاربوونی لە هەندێ کێشەی کۆمەڵایەتی و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ بە ناو و ناسنامەیەکی
نوێ.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکەم دیداری
خەدیجە و شەهربان دەگەڕێتەوە بۆ ١٦ی ئابی ساڵی رابردوو هەر ئەوکات بە هاوکاری پیاوێکی
تەمەن ٢٤ ساڵ لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا هێرش دەکەنە سەر خەدیجە و بە چەقۆ دەیکوژن.
شەهربان دوای نزیکەی ساڵێک
لە جێبەجێکردنی کردەوەکە دانی بە تۆمەتەکانیدا ناوە و لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتەکان.