PM:06:18:02/09/2023
11836 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، هێزە عێراقییەکان چوونەتە نێو خۆپیشاندەرانی کەرکوک و بە تەقەکردن بڵاوەیان پێدەکەن و سێ کەس برینداربوون.
رۆژی شەممە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پێکهاتە عەرەبەکان و کوردەکانی کەرکوک هێزە ئەمنیەکانی عێراق بۆ هێور کردنەوە و دۆخەکە بە هەڕەمەکییانە تەقەیان کردووە بەو هۆیەوە سێ کەس بریندار دەبن و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.
هۆکاری گرژییەکان دەگەرێتەوە
بۆ خۆپیشاندانی پێکهاتە عێراقییەکان دژی گۆڕانکاری لە بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکانی کەرکوک وئەمڕۆش گردبوونەوەکانیان بەردەوامبوو و رێگای نێوان هەولێر-کەرکوکیان داخست.
پێکهاتە کوردەکانیش دژی
داخستنی ئەو رێگایە لە لایەن پێکهاتە عەرەبەکانەوە گرد بوونەتەوە و بەم هۆیەوە گرژی
و ئاڵۆزی لە نێوانیان دروست بووە.
سۆران محەمەد، کەرکوک