سەردێڕ:

ئەمریکا؛ نیگەرانی رێککەوتنی پڕچەککردنی نێوان روسیا و کۆریای باکورین

PM:09:44:30/08/2023

3576 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند؛ زانیارییە هەواڵگریەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکەن لە دوای سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی روسیا سەردانی پیۆنگ یانگی پایتەختی کۆریای باکووریان کردووە.


رۆژی چوارشەممە، جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕوسیا لەم دواییانەدا سەردانی کۆریای باکووری کردووە تاوەکو حکومەتی ئەو وڵاتە رازی بکات چەک و تەقەمەنی بە روسیا بفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێکەوتنەکە روسیا ئەو چەکانە وەردەگرێت و بەنیازە لە جەنگی ئۆکرانیادا بەکاریانبهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو ، ئەمریکا نیگەرانە لەوەی دانوستانەکانی چەک لە نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە دەبینێت.

باسی لەوەشکرد، رێکەوتنی چەک لە نێوان روسیا و کۆریای باکوور پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە و داوا لە کۆریای باکور دەکەن دانوستانەکانی چەک لەگەڵ روسیا رابگرێت.













گەلەری