عەلی بۆنگۆ، سەرۆکی گابۆن
PM:01:05:30/08/2023
4484 جار خوێندراوەتەوە
دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی خولی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتی گابۆن لە ناوەڕاستی ئەفریقا، کودەتایەکی سەربازی دژی سەرکەوتنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئەنجامدرا کە ماوەی ١٤ ساڵە حوکمی ئەو وڵاتە دەکات.
رۆژی چوارشەممە، ئاژانسی فرانس پرێس لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر سەرکەوتنی عەلی بۆنگۆ سەرۆک کۆماری گابۆن لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکە بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٦٤٪ی دەنگەکان، ئەفسەرانی باڵای سوپای گابۆن کودەتایەکی سەربازییان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکەدا ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەمیانەی کودەتاکە ئەفسەرانی باڵای
سوپای گابۆن هەڕەشەی داخستنی سنوورەکانی وڵاتەکە و هەڵوەشاندنەوەی دامو دەزگا حکومییەکانی دەوڵەت
دەکەن. دەشڵێن، " ئەنجامی هەڵبژاردنەکان چاوەڕوان نەکراو بوون و دروست نین."
عەلی بۆنگۆ تەمەنی
٦٤ ساڵە و ماوەی ١٤ ساڵە سەرۆکی گابۆنە کە
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩ دوای مردنی باوکی 'عومەر بۆنگۆ ئۆندیمبا' کە ماوەی زیاتر لە ٤١ ساڵ حکومڕانی
کرد، وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا.