سەردێڕ:

پەرلەمانی بەریتانیا؛ چین هەڕەشە لەسەر وڵاتەکەمان دروست دەکات

AM:09:39:30/08/2023

3368 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند؛ حکومەتی چین هەڕەشەی لەسەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەزەریای هندی و هێمن دروست کردوە و سیاسەتی دوژمنکارانەی چین دژی وڵاتەکەیان زیاتر بووە.


لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا حکومەتی بەریتانیا ئاگاداردەکاتەوە بۆ بەرگرییکردن لە هەڕەشەکانی چین دژی تایوان سیاسەتی بەرپەرچدانەوە پەیڕەوبکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە بەریتانیا لەسیاسەتی پەرچەکردار و چالاکییەکانی چین دژی گەلانی تایوان هێڵی سور بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دیاری بکات.

لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا هاتوە، دەبێت بەریتانیا پابەند بێت لەپەرەدان بە پەیوەندییەکانی لەگەل وڵاتانی ناوچەی زەریای هندی وهێمن لەبوارەکانی بازرگانی وەبەرهێنان، چونکە ئەوە سوود بە ئابوری وڵاتەکەیان دەگەیەنێت.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندبوو، وابڕیارە جیمس کلیفەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی چین دەکات کەئەمەش یەکەم سەردانی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەبێت لەماوەی ٥ ساڵی ڕابردودا.













گەلەری