فەرماندەی سوپای سودان کە سەرۆکی وڵاتەکەشە رایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی سودان هیچ مەیلێکیان بۆ دەسەڵات و حوکمڕانی نییە و تەنها هەوڵی ئەوە دەدەین هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت.
رۆژی دووشەممە عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی سوپای سودان و سەرۆکی وڵاتەکە رایگەیاند: هێزە چەکدارەکان هەوڵی بەردەوامبوون لە دەسەڵاتدا نادەن و ئەوەی سوپا بەدوایدا دەگەڕێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە هەوڵدەدەین پرۆسەی دیموکراسی تەواو بکەین تاوەکو
ئەو کاتەی خەڵکی سودان هەڵیدەبژێرن کێ بەڕێوەیان ببات."
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تاوانانەی لە سودان روودەدەن بەهۆی گروپێکەوەیە کە دەیانەوێت
بە زەبری هێز دەسەڵات بگرنە دەست.
هاوکات، سەردانیکردنی حەبدولفەتاح بورهان بۆ میسر یەکەم سەردانیکردنی بوو
بۆ دەرەوەی وڵات دوای ململانێکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
لە ١٥ی نیسانی ئەمساڵەوە شەڕی ناوخۆ لە سودان
لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دروست بووە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر
لە ٤.٦ ملیۆن هاوڵاتی سودانی ئاوارەبوون.
لە ئامارەکانیشدا ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس
کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزار کەس برینداربوون.