وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان لە دەریای رەش خستووەتەخوارەوە.
رۆژی سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی روسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، هەر ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا لە دەریای رەشەوە هەوڵیانداوە روسیا بۆردوومان بکەن.
باسی لەوەشکردووە، هەردوو فڕۆکەکە خراونەتە خوارەوە .
لە ١٤ـی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستی
پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا رایگەیاند، بە
بەکارهێنانی ئەو هاوکارییانەی کە رۆژئاوا ئەمریکا پێیان دەدات دەستدەکەن بە هێرشی
پێچوانە بۆ سەر روسیا.