سەردێڕ:

لە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:37:29/08/2023

3052 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ١٥٠ دینار بوو و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕی رۆژی دووشەممە نرخەکەی ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


رۆژی سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی بە ١٥٤ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لەکاتی داخستنی بازاڕی رۆژی دووشەممە نرخەکەی ١٥٤ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنە نوێێەکانی بانکی ناوەندی هاوکار دەبێت لە پاراستنی نرخی دۆلار و لە ئێستادا ئاستی بەشداریکردن لە سەکۆی ئەلکترۆنی دراوەکان گەیشتووەتە ٨٥٪.

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی، بانکی ناوەندی بڕی ١٩٥ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و لەو برەش ١٥٧ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە و ٣٨ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.














گەلەری