بەناوی سندوقی خانەنشینییەوە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەدا ٣ـی مووچەی موچەخۆران و خانەنشینان دەبڕێت.
ئەمڕۆ هەینی یەکی ئابـی ٢٠٢٥، بەپێی بڕیاری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و بەناوی تەواوکردنی رێژەی خانەنشینی و هاوتاکردنی لەگەڵ عێراقدا، بڕیاریداوە لەسەدا سێی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ٣٠ـی ٦ـی ٢٠٢٤ ببڕێت.
ئەو بڕیارەش لە
کاتێکدایە هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و ئەو بڕە پارەیەی کە لە فەرمانبەران دەبڕدرێت
دیار نییە و نازانرێت چی لێ دەکرێت.
بەوپێیەی پێشتریش
بەناوی سندوقی خانەنشنییەوە لەسەدا حەوتی مووچەی لە مووچەخۆران دەبڕی، ئێستاش نە
پارەکە دیارە و نە سندوقەکە.
لە ئێستاشدا بەغدا
داوای ئەو پارەیە دەکات بۆیە حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە دەستی کردووە بە لێبڕینی مووچە.