سەردێڕ:

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان: رێوشوێنە نوێکانی بانکی ناوەندی هاوکار دەبێت لە پاراستنی نرخی دۆلار

AM:08:46:29/08/2023

3368 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، ڕێوشوێنە نوێکانی بانکی ناوەندی هاوکار دەبێت لە پاراستنی نرخی دۆلار و ئاستی بەکارهێنانی سەکۆی ئەلکترۆنی دراوەکان گەیشتووەتە ٨٥٪.


عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، بانکی ناوەندی ڕێوشوێنێکی نوێ دەگرێتە بەر و هاوکار دەبێت لە پاراستنی نرخی دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی بەکارهێنانی سەکۆی ئەلکترۆنی تایبەت بە مامەڵەی دراوە بیانییەکان گەیشتووەتە ٨٥٪ و بانکی ناوەندی دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیای دراوانە بکات کە کڕیارەکانی ئاشکرا بن.

ئەوەشی خستەڕوو، باجی خاڵە سنوورییەکان ١٠٪ زیاتر نییە و گرنگە باجی کاڵا بازرگانییەکان دانە بە دانە دیاریبکرێت و بازرگانی ناڕێکخراو بووەتە هۆی شێواندنی ئابوریی و چەند رێوشوێنێکی ناحکومی هەیە کە رێگە بە هاتنە ناوەوەی کاڵا دەدات بەبێ باج و گومرگ.

باسی لەوەشکرد، بانکی ناوەندی دەستپێشخەرییەکی پێشنیازکردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی بانکەکانەوە قەرزی نیشتەجێبوون دابین بکات و پێویستە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوونە نرخ بەرزەکان بکرێت.













گەلەری