AM:08:04:29/08/2023
2712 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا،نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٢ سەنتە و بەراورد بە رۆژی دووشەممە نرخەکەی چوار سەنت بەرزبووەتەوە.
رۆژی سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٠ دۆلار ٧ سەنتە و بەراورد بە رۆژی دووشەممە نرخەکەی یەک دۆلار و ٣٠ سەنت بەرزبووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی بەسرە ٩٠ سەن بەرزبوەوە، ئەم بەرزبونەوەش دوای ئەوە دێت کە وڵاتی چین بڕیاری دا زیاتر پشتیوانی ئابوری وڵاتەکەی بکات.
ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بەم نزیکانە کاروباری نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا تەواو دەبێت و بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کاردەکەین.
هاوکات بەپێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق هەرێمی كوردستان لە سێ
مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای دوو ملیار و ٤٦٩ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەوەش
نزیکەى ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری زیاترە لەوەى هەرێم خۆى ئاشکراى کردوە.