سەرۆکی سودان کە سەرۆکی سوپای وڵاتەکەشە رایگەیاند، ئامادەنین لە هێزی پاڵپشتی خێرا خۆشببن و هیچ رێکەوتنێک و دانوستانێکیشیان لەگەڵدا ناکەن.
رۆژی دووشەممە، پاش ئەوەی محەمەد حەمدان سەرۆکی هێزی پاڵپشتی خێرا پێشنیازێکی بۆ ئاشتی خستەوڕوو، عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی سوپای سودان رەتی کردووە لەگەڵ ئەو هێزەدا رێکبکەون.
ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامدەبن لە شەڕکردن و هێزەکانی پاڵپشتی خێرا دەستیان بە
شەڕی ناوخۆ کردووە بەڵام سوپای سودان کۆتایی پێدەهێنێت.
پێشتر محەمەد حەمدان سەرۆکی
هێزی پاڵپشتی خێرا پێشنیازێکی بۆ کۆتایپێهێنانی شەڕی ناوخۆ خستەڕوو و تێیدا داوای
کرد حکومەتی نوێی فیدراڵی لە سودان دروست بکرێت.
داواشی کرد، سیستەمی
حکومەت دیموکراسییەکی مەدەنی بێت کە لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و
ئازادانە لە هەموو ئاستەکانی حکومەتدا پێکبهێندرێت.
لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی
ئەمساڵ شەڕ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان دروستبوو، بەگوێرەی
ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی تائێستا زیاتر لە ٧٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار
و ٢٨٧ کەسیش برینداربون.