دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزی تایبەت و هێزی دەریایی وڵاتەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا چوونەتە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کریمیا و ژمارەیەک سەربازی روسیایان کوشتووە.
دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزی تایبەت و هێزی دەریایی ئۆکرانیا بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش چوونە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کریمیا لە نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئۆلینیفکا و مایاک.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لەگەڵ هێزەکانی روسیا
تووشی پێکدادان بوون و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی روسیا کوژران و هێزەکانی
ئۆکرانیا ئاڵای وڵاتیان بەرزکردەوە.
تا ئێستا کاربەدەستانی روسیا هیچ زانیارییەکیان لە بارەی پێکدادانی سەربازی
لەگەڵ هێزی ئۆکرانیا لە نیمچە دورگەی کریمیا بڵاونەکردووەتەوە.
ئەم هێرشەی ئۆکرانیاش دەچێتە ریزی هێرشە هەڵگەڕاوەکانی کە لە ٨ی مانگی حوزەیرانەوە دژی روسیا بەرپای کردووە و تا ئێستا چەند پێشکەوتنێکی سنوورداری
بەدەستهێناوە.
سەرەڕای ئەوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێ شەوی هێزەکانی ئۆکرانیا موشەک و
سیستەمی پێشکەوتوی چاودێریی ئاسمانیی روسی تێدا جێگیر کراوە، بەڵام بەپێی هەواڵگریی
ئۆکرانیا سیستەمی موشەکیی ئێس٤٠٠ یان لە ناوچەکە تێکشکاندوە و ئاڵای ئۆکرانیایان لە
دورگەکە هەڵکردوە.