بەهۆی بڵابوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەوە لە نێو ئاژەڵەکانی فلەندا حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری دا ١٢٠ هەزار رێوی و مینک لەناوبەرێت.
تویگا غاد سەرۆکی یەکەی زانستی ڤایرۆس لە دەستەی خۆراکی فلەندا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لە ناوبردنی رێوی و مینکی بەخێوکراوی ١٣ کێڵگەی دەرکردووە و بڕیارە لە ١٠ کێڵگە جێبەجێکراوە.
دەشڵێت، "بڕیارەکە لەدوای
بڵابوونەوەی ڤایرۆسی جۆری (ئێچ٥ئێن١)ەوە دراوە."
لە مانگی تەمموزی رابردوو چەندین
باڵندەی وڵاتی فلەندا بە تایبەتی نەورەسەکان تووشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون.
لە هەمان مانگدا چەندین حاڵەتی ئەو ئەنفلۆنزایە
لە کێلگەی پبەخێوکردنی رێوی و مینکەکان تۆمارکران و وەک هەوڵێک بۆ
بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە حکومەتی فلەندا بڕیاریدا ئەو جۆرە ئاژەڵانە
لەناوببات.
ئاژەڵەکانی رێوی و مینک لە کێڵگەکانی
فلەندا بەخێودەکرێن و دواتر سوود لە پێسەکانیان وەردەگیرێت بۆ دروستکردنی جلوبەرگ