سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئەو کەسانەی لە تەلەفریکەکەی پاکستان گیریان خواردبوو رزگارکران

PM:11:50:22/08/2023

3312 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە بەرزی ٣٦٥ مەتر چەند کەسێک لە تەلەفریکێکی پاکستان گیریان خواردبوو، سەرجەمیان لەلایەن تیمی فریاکەوتنی پاکستانەوە رزگارکران.


ئەنوەر ئەلحەق کاکار، سەرۆک وەزیرانی پاکستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەو کەسانەی لەناو تەلەفریکەکەدا گیریان خواردبوو ڕزگارکراون.

ئەوەشی خستەڕوو، سوپای ئەو وڵاتە و کەسانی پسپۆر رەوانەی ناوچەی ئیسلام ئاباد کران لە پاکستان کران ئەویش لە پێناو رزگارکردنی گیانی ئەو هەشت کەسە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە لە باکوری رۆژئاوای ناوچەی نائیەی وڵاتی پاکستان هەشت کەس لە بەرزی ٣٦٥ مەتر لە تەلەفریکێکدا گیریان خواردبوو کە شەش کەسیان قوتابی بوون و لەرێگەی ئەو تەلەفریکەوە بەرەو قوتابخانەکەیان دەڕۆیشتن.













گەلەری