PM:03:34:22/08/2023
4920 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیدا کاتییە، نرخی لیرەی تورکی دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینی.
رۆژی سێشەممە، دوو هەزار و ٦٧٠ لیرەی تورکی بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا و بەهاکەی دابەزی و بەڕای شارەزایان، هۆکاری ئەم دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی باج و دابەزینی بەهای لیرە.
دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیدا
کاتییە و حکومەتەکەی کار لەسەر کەمکردنەوەی خەرجی و گوزەرانی هاوڵاتییان دەکات.
لە مانگی تەمموزی ڕابردودا ڕێژەی هەڵاوسان لە تورکیا گەشتە ٤٧.٨٪ وپێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ٦٠٪.
لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا نرخی دراوی ئەو وڵاتە
بەردەوام لە دابەزیندایە و لە ماوەی رابردوشدا نزمترین ئاستی لەمساڵدا تۆمارکرد.