سەردێڕ:

مارکۆ روبیۆ: نامانەوێت له‌گه‌ڵ رووسیا بکەوینە جەنگەوە

PM:02:33:01/08/2025

1304 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەن. دەشڵێت، نایانەوێت لەگەڵ رووسیا بکەونە جەنگەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١ی ئابی ٢٠٢٥، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی پێكدادانی سه‌ربازیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ قبوڵنه‌كراو ده‌زانێت، بەوپێیەی مەترسییەکی زۆر گەورەیە دوو وڵاتی خاوەن ئەتۆم هێرشبکەنە سەر یەکتر.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، نایانەوێت لەگەڵ رووسیا بکەونە جەنگەوە و لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ترەمپ مۆڵەتی ٥٠ رۆژی بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا دا بە رووسیا و دواتر مۆڵەتەکەی کەمکردەوە بۆ ١٠ رۆژ و رووسیاش وتی، قسەکانی ترەمپ بە مانای جەنگی نێوان روسیا و ئەمریکا دێت.













گەلەری