سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:07:22/08/2023

2708 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٣٥ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ دووشەممە نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە.


رۆژی سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٠ دۆلار ٧٠ سەنتە و بەهەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە.

بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا دوای بڕیارەکەی حکومەتی سعودیە دێت کە یەکێکە لە وڵاتە گەورە هەناردەکارەکانی نەوت لە جیهاندا

هاوکات، لە ڕۆژی چواری حوزەیرانی ئەمساڵ ڕێکخراوی ئۆپێک ڕێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.













گەلەری