سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار بەرز بووەوە

AM:10:36:16/08/2023

4052 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو و بەراورد بە کاتی داخستی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ٢٥٠ دینار بەرز بووەتەوە.


رۆژی چوارشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە و لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕی دوێنێ دووشەممە نرخەکەی ١٥٣ هەزار دینار بوو.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار نزمبێتەوە.

هاوکات، بانکی ناوەندی رێنمایی نوێی ئاڕاستەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو کردووە و بەپێێ رێنماییەکان بانکی ناوەندی لە رێگەی ژمارەی ریزبەندی سەر دراوی دۆلارەوە ئاگاداری مامەڵەکان دەبێت و هەر نوسینگەیەک دۆلار بداتە ئەو کەسانەی مامەڵەی نایاسایی بە دۆلارەوە دەکەن، مامەڵەکردنی بە دۆلارەوە لێ قەدەغە دەکرێت یاخود مۆڵەتی کارکردنی لێوەردەگیرێتەوە.













گەلەری