سەردێڕ:

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

PM:06:04:14/08/2023

63864 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک ئونسە زێر بە هەزار و ٩٠٩ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی زێر دابەزی و بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی دوو هەزار دینار لە بەهاکەی کەمبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، یەک گرام زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بە ٦١ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک کیلۆگرام بە ٦١ هەزار و ٣٧٨ دۆلارە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بەهای زێڕ بەردەوامە لە دابەزیندا بوو.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهۆی کاریگەری نرخی دۆلار و بازاڕە جیهانییەکان بەهای زێر دابەزی.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨: ٣٦٤ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١: ٤٢٣ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ : ٤٤٤ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤: ٤٨٤ هەزار دینار













گەلەری