سەردێڕ:

رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە

کۆگای یەدەگی نەوتی ئەمریکا
AM:08:55:13/08/2023

3072 جار خوێندراوەتەوە

کارگێری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوو رۆژانە بڕی ٣٠٥ هەزار بەرملی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا هاوردەکراوە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بە رێژەی ٧٠ هەزرا بەرمیلی رۆژانە زیادیکردووە.


کارگێری زانیاریی وزەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوو رێژەی ناوەندی هاوردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە هەشت وڵاتی سەرەکییەوە ٤٠.٦٧ بەرمیل بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر رێژەی هاوردە ٢٨٠ هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، هاوردەی نەوتی عێراقی لە هەفتەی رابردوو ٣٠٥ هەزار بەرمیل بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بە رێژەی ٧٠ هەزار بەرمیل زیادیکردووە و واتە رۆژانە ئەمریکا بڕی ٢٣٥ هەزار بەرملی نەوتی لە عێراقەوە هاوردەکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆرترین رێژەی نەوتی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا لە کەنەداوە بووە بە رێژەی ٣.٤٦ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و لە دوای ئەویش مەکسیک زۆرترین رێژەی نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردەکردووە کە بڕەکەی ٦٦٧ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.

لە ماوەی مانگی تەمموزدا عێراق بڕی ١٠٦ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە و داهاتەکەی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.













گەلەری