نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٣٥ دۆلار و ٢٧ سەنتە لە هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ نرخى زێڕ دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوام بوو لە دابەزین و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٢ دۆلار و ٢٥ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بەرامبەر بە ٦٢ هەزار و ٢٦١ دۆلار و ٢٩ سەنتە و تاکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخەکەى بەردەوام لە دابەزین دایە.
لە هەرێمیش بەهۆی کاریگەری بۆرسەی
جیهانی و نرخی دۆلارەوە نرخى زێڕ لە بازاڕەکان دابەزیوە و بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی هەزار
دینار کەمی کردووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨: ٣٥٩ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١: ٤١٩ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢: ٤٣٩ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤: ٤٧٩ هەزار دینار.