بەگوێرەی پێنوێنى بۆڕسەى بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٨٥ دۆلار و ٢٥ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخەکەى دۆلارێک و ٩٥ سەنت بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی (تێکساس) بە ٨١ دۆلار و ٧٢ سەنتە، نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ١٥ سەنت بەرزبووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی چوارى حوزەیرانی ئەمساڵ رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن
لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند،
لە مانگی ئەیلول ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی روسی بە رێژەی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە
کەمدەکەنەوە ئەویش لە پێناو راگرتنی هاوسەندگی بازاڕی نەوت.
هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک، رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت
تاوەکو ساڵی ٢٠٤٥ خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٢٣٪ زیاد بکات".
سەرەڕای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەممووز
هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و بە وتەی بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکرێت دوای سەردانەکەی
ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت.