راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ٦٠٪ی کاڵا و پێویستییەکانی بازاڕ لەلایەن بازرگانە بچوکەکانەوە دابین دەکرێت و بانکی بازرگانی عێراق کاردەکات تاوەکو قەرز بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی بۆ ئەو بازرگانانە دابین بکات.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بازرگانە بچووکەکان ژمارەیان زیاترە لە چالاکییەکانی بازاڕی بازرگانی و هاوردەکردن و ٦٠٪ی پێدویستییەکانی بازاڕ لەلایەن ئەوانەوە دابین دەکرێت.
ئاماژەی
بەوەکرد، لە پێناو کردنەوەی ئەڵقەی بازرگانی داهێنەرانە بۆ پارەدارکردنی بازرگانی
دەرەکی، بانکی بازرگانی عێراق بە فراوانی کار لەسەر لەدابین کردنی قەرز بۆ بازرگانە
بچوکەکان دەکات و دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێ دەفرۆشێت ئەویش لە چوارچێوەیەکە کە دووربێت
لە قۆرخکاری.
ئەم
کارە پێداویستی و کاڵای بازاڕەکان دابین دەکات و پارێزگاری لە سەقامگیری بازاڕی رەشی
دراو دەکات و هێزی قۆڕخکاری بازرگانی دوور دەخاتەوە و کێبڕکێیەک دروست دەکات کە
نرخی دۆلاری فەرمی و نرخی دۆلاری بازاڕی رەش هاوتا دەکات.
ئەمە
لە کاتێک دایە، ماوەیەک لەمەوبەر ١٤ بانکی عێراقی مامەڵەی دۆلاریان لێ قەدەغەکرا و
دوای بڵابوونەوەی ئەو هەواڵە نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ سەروى ١٥٥ هەزار بەرزبووەوە.
شەوی
رابردوو ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، گفتووگۆی لەگەڵ
بانکی ناوەندی و عێراق کردووە و بانکی ناوەندی رێکاری پێویستی گرتووەتەبەر و هیچ
بانکێکی عێراق سزا نەدراوە.
لەدوای
وتەکەی باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق نرخی دۆلار بەشێوەی زنجیرەیی نزم دەبووەوە و ئێستا
نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە.