سەردێڕ:

لە یەکەم رۆژی هەفتەدا؛ نرخی دۆلار هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی

AM:10:25:29/07/2023

49528 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو هەزار و ٥٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا، رۆژی پێنجشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار ١٥٤ هەزار و ٢٥٠ دینار بووە.

لە لایەکی دیکەوە، تەنها لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوودا بەهای دۆلار دوو هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزیوە و بەوەش لە رۆژی پێنجشەممەوە تا ئەمڕۆ بەهای دۆلار سێ هەزار و ٩٥٠ دینار دابەزیووە بەو پێیە بەهای ١٠٠ دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە رۆژی پێنجشەممەدا بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

دوێنێ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تەنیا لە بازاڕەکانە و کاتییە و بەهۆی قەدەغەی مامەڵەی ئەو دراوەیە لەچەند بازرگانێک و لە هەوڵدان کە هەموو چین و توێژەکان هانبدەن بۆ ئەوەی دۆلار لە سەرچاوەیەکی سەرەکی و یاسایی بکڕن کە ئەویش سەکۆی ئەلیکترۆنی یە.

لە رێکەوتی ١٩ی تەممووز بەهۆی حەواڵە کردنی دۆلار بۆ ئێران و ئەو وڵاتانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە سزادراون، ئەمەریکا سزای بەسەر ١٤ بانکی عێراقی دا سەپاند، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٤٨ هەزار دینارەوە بۆ سەرووى ١٥٠ هەزار دینار بەرزبووەوە.













گەلەری