لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی مسقاڵێک زێر بەراورد بە ماوەی رابردوو ١٥ هەزار دینار بەرزبووەتەوە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ناوخۆ دەگەڕێننەوە ئەگەرنا نرخی زێری جیهانی سەقامگیرە.
وتەبێژی زێرەنگرانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٤٣٠ هەزار دینارە و بەراورد بە ماوەی رابردوو نرخەکەی ١٥ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی زێری جیهانی سەقامگیرە
بەڵام لە هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلار نرخی زێر بەرزبووتەوە و هەر مسقاڵێک ١٥
هەزار دینار زیادیکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی
رابردوو بەهۆی خراپی دۆخی دارایی خەڵک و هەرێم بەگشتی هاوڵاتیان پەنایان بۆ
فرۆشتنی زێر دەبرد بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی رێکەوتنی بەغدا و هەرێم
فرۆشتنی زێر لەلایەن خەڵکەوە کەمبووەتەوە.
لە هەرێمی کوردستان
پەیوەندی نێوان دۆلار و زێر راستەوانەیە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دراوی دۆلار
نرخی زێڕێش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی
هەرێم بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە
٤٩٠ هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٢ بە
٤٥٠ هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢١ بە
٤٣٠ هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕعەیار ١٨ بە
٣٧٠ هەزار دینارە
رزگار کۆچەر، هەولێر