بانکی ناوەندی عێراقی رایگەیاندووە، ئەو بانکانەی بێبەشن لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی ئازادی تەواوییان هەیە مامەڵە بە دیناری عێراقییەوە بکەن. دەشڵێت، "جگە لە دۆلار دەتوانن مامەڵە بە دراوەکانی دیکەشەوە بکەن."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێک دا رایگەیاند، ئەو بانکانەی سزادراون لەلایەن ئەمریکاوە و ناتوانن مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن، دەتوانن و ئازادن لە مامەڵەکردن بە دیناری عێراق.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو بانکانەی لەچوارچێوەی سزاکانی ئەمریکادان
و مامەڵەی نێودەوڵەتییان هەیە دەتوانن مامەڵە بە دراوەکانی دیکە بکەن جگە لە دۆلار.
باس
لەوەشکراوە، کارەکانی گواستنەوە فراوانکراوە و کەناڵەکانی گواستنەوەی دراو پەسەندکراوە
و لە ئێستا بەردەست و مسۆگەرە، دەشڵێت، ئەو کەسانەی کە گەشت دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات
ئێستا دەتوانن دۆلار بەو نرخە بکڕن کە بانکی ناوەندی دیاری کردووە.
بانکی
ناوەندی دووپاتی کردووەتەوە، رێکارەکان بۆ رێگری کردن لە بە قاچاغ بردنی دۆلار و
هاوردەکردنی بە رادەیەکی باش کۆنتڕۆڵ کراوە، رێکارەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن و
ئەم هەنگاوانەش یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵی قاچاغچێتی دۆلار.